|
ده‌ست له
کار کێشانه‌وه‌ی به‌رپرسی ناوه‌ندی زاگرۆس |
هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه
که به‌رپرسی ناوه‌ندی زاگرۆس، کاک ئازاد سه‌ڵه‌واتی،
ده‌ستی له به‌رپرسایه‌تی ئه‌و ناوه‌نده کشاندوه‌ته‌وه
و به‌رپرسی ئێستای ئۆرگانه‌که‌مان تا کاتی به‌ڕێوه
چوونی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی زاگرۆس کاک بابان
ئه‌لیاسی یه.
٢٠ی ژوئیه‌ی ٢٠١١
|
|
به‌شداری
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی زاگرۆس له دانیشتنه‌کانی
شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا
|
نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی و مافه‌کانی
مرۆڤ، وەک دەورەکانی رابردوو، به‌شداری خۆلێکی دیکه‌ی
کۆبوونه‌وه‌کانی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بوو.
درێژه... |
|
هه‌ڕه‌شه
له چالاکوانانی مه‌ده‌نی له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا مه‌حکوومه
|
|
به داخه‌وه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ڕێکخراوی په‌ژاک له
ڕاگه‌یه‌نه‌کانی خۆی دا
که‌وتوه‌ته هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له چالاکوانانی مافه‌کانی
مرۆڤ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا و هه‌ڕه‌شه‌ی کرده‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه‌یان لێ ده‌که‌ن.
له‌و باره‌وه به پێویستی ده‌زانین چه‌ند خاڵێک بخه‌ینه
به‌ر باس؛
درێژه...
|
|
ساڵیادی
١٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ |
ساڵێک له‌مه‌و پێش له ڕۆژێکی ئاوه‌هادا
چه‌ند مرۆڤی ئازادیخواز به
ناوه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شێرین عه‌له‌م هۆڵی،
فه‌ر‌هاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و میهدی
ئیسلامیان که له دادگایه‌کی چه‌ند خۆله‌کی دا سزای له
سێداره‌درانیان به سه‌ردا سه‌پێندرابو له سێداره دران.
ئه‌و له سێداره‌دانه هه‌ڕه‌مه‌کی‌یه دریژه‌ی کۆکوژی و
ڕه‌شه کوژی‌یه‌که‌ی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری
ئیسلامی و ساڵانی ٦٧ هه‌تا ئیستایه که ڕۆژ له دوای ڕۆژ
قۆربانی زیاتر و زیاتر ده‌ستێنێ.
٣٢ ساڵه که دار و په‌ت قسه ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌رزان
بووه گیانی مرۆڤه‌کان بووه. ئه‌و گیانانه که ته‌نیا
له به‌ر ماف خوازی له مافی درێژه‌ی ژیانیان بێ به‌ش
کران.
ساڵیادی ئه‌و ئازیزانه ، وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ١٩ی بانه‌مه‌ڕی
١٣٨٩ی هه‌تاوی، بۆ جارێکی دیکه پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سزای له سێداره‌دان له ئێران‌دا ده‌سه‌لمێنێ و داوای هه‌ۆڵی
گشتی ده‌کا له‌و بۆاره‌دا.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ
٠٩/٠٥/٢٠١١ |

|
|
ڕاگه‌یندراوی
که‌مپه‌ینی"نا بۆ سێداره‌دان له ئێران‌دا" |
که‌مپه‌ینی
"نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا" که بۆ به‌رگری له گیانی
کاک شێرکۆ مه‌عارفی، مۆسته‌فا سه‌لیمی و سه‌رجه‌م ٢١ گیراوی
سیاسی و خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤی کورد ڕێکخراوه، کۆتایی
هاتنی یه‌که‌م چالاکی خۆیان که بریتی بوو له ٦ ڕۆژ دانیشتن له به‌ر ده‌م
باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا
ڕاده‌گه‌ینن.
درێژه.... |
|
بانگه‌وازی که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا"
بۆ به‌شداری له چالاکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ژنێڤ –
سویس
|
بۆ
به‌رگری له گیانی شێرکۆ مه‌عارفی و موسته‌فا سه‌لیمی و هه‌موو
به‌ندکراوە سیاسی‌یه‌کان و ئه‌وانه‌ی سزای له سێداره
درانیان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه و له ژێر درۆشمی "نا بۆ
سێداره له ئێران‌دا"، له ڕۆژانی ٢٥ تا ٣٠ ئاڤریلی ٢٠١١ له
شاری ژنێڤ و له به‌رامبه‌ر بنکه‌ی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا
چالاکی‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو کوردێکی ئازادیخواز
درێژه... |
|
ناوه‌ندی زاگرۆس پشتگری له داواکاری‌یه‌که‌ی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند ده‌کا |
دوا به دوای په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز سدێقی که‌بوودوه‌ند، تێکوشه‌ری مافه‌کانی
مرۆڤی کورد و دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
بۆ ناولێنانی ڕۆژی ٩ی ئاڤریل به ڕۆژی مافی مرۆڤی کوردستان،
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ ڕێز لێنان له خه‌باتی مه‌ده‌نی و شێلگیرانه‌ی
ئه‌و تێکوشه‌ره وهه‌موو تێکوشه‌رانی نێۆ ڕێکخراوی مافی
مرۆڤی کوردستان
درێژه... |
|
شێرکۆ مه‌عارفی مه‌ترسیی ئیعدام کردنی له سه‌ره |
به پێی راگه‌یاندنی " ئیجرای ئه‌حکام" ی شاری
سه‌قز، شێرکۆ
مه‌عارفی زیندانیی سیاسی کورد، رۆژی
11 ی بانه‌مه‌ڕ ئیعدام ده‌کرێ.
شێرکۆ که له خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387 ه‌وه له زیندان
دایه،له کاتی گه‌ڕانه‌وه له باشووری کوردستانه‌وه
بۆ ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کرا
درێژه... |
|
ڕاپۆرتی
به‌شداری ناوه‌ندی زاگرۆس له
کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کاندا
|
|
له ماوه‌ی ڕۆژانی 3 تا 25 ی
مانگی مارسی 2011 دا، نوێنه‌رایه‌تی
ناوه‌ندی زاگرۆس به ساپۆرتی ڕێکخراوی مه‌ڕاپ (بزووتنه‌وه‌ی
دژه ڕاسیزم و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان) ، به‌شداری
کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان بوو.
درێژه... |
|
خۆپیشاندانه‌کانی
12 تا 15ی مارسی 2011 |
دوا به دوای بانگه‌وازه چه‌ند لایه‌نی‌یه‌که‌مان بۆ
ئه‌نجامدانی
خۆپیشاندان له ڕۆژانی 12 تا 15ی مارسی 2011 دا، هاوکات له
گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌کانی شانزه‌هه‌مین خۆلی
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، ژماره‌یه‌کی
زۆر له ئێرانیان و کوردانی ناڕازی
درێژه... |
|
بانگه‌واز بۆ ئاکسیونی ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین له ژنێڤ |
هاوکات له گه‌ڵ شانزه‌هه‌مین دانیشتنی شورای مافی مرۆڤی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆمه‌ڵێک له ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له شوێنه جۆراو جۆره‌کانی دونیاوه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
دژ به ژێر پێ نرانی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتری مافه‌کانی مرۆڤ
له کۆماری ئیسلامی دا، چه‌ند ئاکسیۆنێکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین،
له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
درێژه...
|
|
|